تەما، میدیای ڕاستی و شیكاری

blog-1 29 Oct

حاكم زاملی: دەست هەیە بۆ بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەكانی عێراق

خۆپیشاندانەكانی عێراق تا دێت فراوانتر دەبن ‌و چەندین خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت. لایەنە ناوخۆیی ‌و دەرەكییەكان هەر یەكەیان بە جۆرێك لە ئاراستەكانی خۆپیشاندان دەڕوانن. لەم دیدارە ڕۆژنامەوانییەدا، حاكم زاملی سەركردە لە ڕەوتی سەدر ‌و سەرۆكی پێشووی لیژنەی ئاسایش ‌و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تیشك دەخاتە سەر وردەكاریی خۆپیشاندانەكان ‌و ئەگەرەكانی داهاتوو.[...]

درێژەی بابەت
blog-1 22 Oct

حەیدەر عەبادی: جۆرێک لە گەندەڵی دروست بووە کە عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە

لەم چاوپێکەوتنەدا پرسیار لە دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەکەین، سەبارەت بە هەوڵدان بۆ دووبارە گەڕانەوەی بۆ کورسی دەسەڵات لەم بارودۆخەی عێراقدا، هەروەها ئەوەیکە دەرفەتی سەرکەوتنی چەندە و دەبێ عێراق چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کێشانەدا بکات کە لە ناوچەکەدا ڕوو دەدن.[...]

درێژەی بابەت
blog-1 17 Oct

د. ئازاد عوسمان: پێویستە هەنگاوەکانی چاکسازی لە چاککردنی حزبەوە دەست پێبکەن

لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە چاکسازی بووەتەوە پرسی شوێنی سەرنج و لە پلان و کارنامەی حکومەتدا جۆرێک لە بایەخ و تایبەتمەندی پێدراوە، کە دەخوازێ هەڵوەستەی لە سەر بکرێ و بە ڕامانەوە هەڵبسەنگێنرێت. لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ د. ئازاد عوسمان، مامۆستای زانکۆ و نووسەری (کتێبی چاکسازی سیاسی و ئابووری)، هەوڵ بۆ ئەو مەبەستە دراوە.[...]

درێژەی بابەت
blog-1 05 Oct

د. هۆشیار مەعروف: کە خەڵک بوو بە وەبەرهێن و حکومەتیش پشتگیری کرد کێشەی مووچە چارەسەر دەبێ

ماوەی چەند ساڵێک پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی وەک ئەنجامی ناکۆییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، تووشی کێشە بوو و بە تەواوەتی و لە کاتی خۆیدا نەدەگەیشتە دەستی فەرمانبەران. هەرچەند ئەو کێشەیە لە ئێستادا بە ڕادەیەک چارەسەر کراوە، بەڵام وەک دیارە مەترسی گەڕانەوەی دۆخی قەیران بنبڕ نەبووە و چاوەڕوان دەکرێ دیسان کێشەی پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا لە سەر داهاتی نەوت و بوودجەی ٢٠٢٠، سەر هەڵبداتەوە. کێشەی مووچە لە ڕوانگەی سیاسییەوە بە جۆرێک شیکار دەکرێ و لە ڕوانگەی ئابوریشەوە بە جۆرێکی دیکە، ئەگەرچی سیاسەت و ئابوری لێکدابڕوا نین، بەڵام کاتێک ئابوریناسان لەم بابەتە دەدوێن ناڕاستەوخۆ پرسی سیاسەت و پلانی ئابوری وڵات بەرجەستە دەکەن. لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ هۆشیار مەعروف پ، د لە بواری زانستی ئابوری ئەم پرسە تاوتوێ کراوە.[...]

درێژەی بابەت
blog-1 16 Aug

د. شۆڕش حەسەن: چەند ساڵی داهاتوو ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەقینە سەرهەڵدەدا

دۆخی ئۆپۆزیسیۆن و خەباتی ئۆپۆزیسیۆنی لە هەرێمی کوردستان بە رادەیەک بە لاواز باس دەکرێ کە بووبێتە مایەی بێهیوایی. جگە لەوەی جەخت لە سەر کاریگەری دەسەڵات بۆ دروستبوونی ئەو دۆخە دەکرێت و کۆمەڵێک ئاستەنگ و بەربەستی گەورە لەبەردەم خەباتی ئۆپۆزیسیۆن دەستنیشان دەکرێن، لە چەندین رووەوە سیاسەتەکانی ئۆپۆزیسیۆن خۆیشی بە هۆکاری سەرەکی دروستبوونی بێهیوایی بەرامبەر خەباتی ئۆپۆزیسیۆنی دەزانرێت.[...]

درێژەی بابەت