تەما، میدیای ڕاستی و شیكاری

blog-1 26 Oct

لیستی هاوبەش لە ناوچە جێناكۆكەكان چی لە دۆخی كورد دەگۆڕێت؟

لایەنە كوردستانییەكان بڕیاریان داوە بە یەك لیستی هاوبەش بەشداریی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقدا بكەن، كە بڕیارە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ بەڕێوە بچێت، بەڵام دۆخی ئەمنیی ‌و سیاسیی ‌و كۆمەڵایەتیی ئەو ناوچانە ڕەنگە كۆسپێكی گەورە بن لە بەردەم گەڕاندنەوەی پێگە بۆ كورد ‌و دروستكردنی هاوسەنگیی هێز، هاوشێوەی پێش ١٦ی ئۆكتۆبەر.[...]

درێژەی بابەت
blog-1 22 Oct

بوودجه‌ی هه‌رێم له‌ ململانێی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا

ساڵانه‌‌ له‌گه‌ڵ داڕشته‌نه‌وه ‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق، ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ خاڵی سەرەتا، چونکە کێشەی بوودجە چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ نەکراوە و تێکەڵیش کراوە بە ناکۆکییە سیاسییەکان، بۆیە لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی یا خود توندبوونی هەر ناکۆکییەکی سیاسی، مەترسی بڕینی بوودجە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە دەبێتە خەمی سەرەکی خەڵکی کوردستان و حکومەتی هەرێم دەخاتەوە بەردەم مەترسی سەرهەڵدانەوەی قەیرانی دارایی.[...]

درێژەی بابەت
blog-1 12 Oct

كورد و چارەنووسى عادل عەبدولمەهدى

لە گەرمەى ململانێ ناوخۆييەكانى عێراق و دەستوەردانى دەرەكى لە كاروبارى ئەو وڵاتە، کەسایەتییەک كورسی دەسەڵاتى گرتووەتە دەست بە مەبەستى ڕێگرتن لە نغرۆبوونى عێراق، بەڵام بە هۆى ئەوەى هێزێكى سياسي ديار لە پشتييەوە نييە، ڕەنگە نەتوانێت هيچ گۆڕانكارييەكى ئەوتۆ بكات، هەرچەندەش لەگەڵ كورد پەيوەندييەكى دێرينى هەيە، بەڵام نە هەرێمى كوردستان دەتوانێت پشتى پێببەستێت و نە كۆسپەكانى بەردەميشى بوارى پێدەدەن كێشەكانى نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر بكات[...]

درێژەی بابەت
blog-1 02 Oct

بە بنەماڵەکردنی دەسەڵات لە حزبەکانی هەرێمی کوردستاندا

حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی شێواودا دەبینرێن، بارودۆخێک کە لە ناو خۆیاندا تووشی کێشە و گیر و گرفتی زۆری کردوون و بە ئاقارێکی بردوون کە پرسیاری گەورەیان لە سەر دروست بێت. بەشێکی بەرچاوی ئەو حزبانە لە بەردەم گٶڕانی گەورەی نەخوازراودا دەبینرێن، بە جۆرێک کە جەخت دەکرێت بە پێچەوانەی ئارمان و ئامانجی سیاسییان ڕوویان لە بە بنەماڵەکردنی دەسەڵات کردووە. ئەو گۆڕانە بۆ کۆمەڵێک هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی دەگەڕێنرێتەوە و لە ئەگەری بەردەوامبوونی پێشبینی داهاتوویەکی ڕوونی بۆ ناکرێت.[...]

درێژەی بابەت
blog-1 24 Sep

کارنامەی کابینەی نۆیەم لە بێشەی هەڵسەنگاندندا

کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ڕاگەیاندنی هێڵە گشتییەکانی و بڵاوکردنەوەی لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە چەند دیوێکدا هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە و کاردانەوەی بەرامبەر هاتووەتە ئارا. هەندێک ڕوانین بە کارنامەیەکی تەشریفاتی و لاستیکی دەبینن و چاوی گومان و بێمتمانەییان لە سەریەتی، بەڵام ڕوانگەی دیکەیش هەیە کە هیوای لە سەر هەڵچنیوە و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی هەوڵ و هەنگاوی کرداری و بینینی ئەنجامەکانی چاکسازییە.[...]

درێژەی بابەت
blog-1 23 Sep

هاوکێشەیەک بە ناوی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان خاوەن پێگەی یاسایی و سیاسی تایبەتە و مێژووەکەی بە چەند قۆناغێکی گرنگدا هاتووە. هەروەها دامەزراوەیەکە کە بە هۆیەوە لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمدا ناکۆکی و ململانێی زۆر هاتووەتە ئاراوە. سێهەمین خولی فەرمی ئەم دامەزراوەیە نێچیرڤان ئیدریس بارزانی سەرۆکایەتی دەکات کە دوای مەسعود بارزانی مامی، یەکەم کەسە سوکانی دامەزراوەکە لە دەست دەگرێ.[...]

درێژەی بابەت