تەما، میدیای ڕاستی و شیكاری

کورد و ئەمریکا لە نێوان هاوپەیمانی و خیانەتدا

blog-1
29 Oct

بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتەوە دەرچوو، لەگەڵ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئاستی ڕای گشتی جیهاندا سەرزەنشت کرا و ئەنجامەکەی بە جۆرێک لە شکست بۆ کوردانی ڕۆژئاوا وەک هاوسەنگەری پێشووی ئەمریکا کەوتەوە. پرسی پەیوەندییەکانی نێوان سەرکردایەتی ڕۆژئاوا و ئەمریکای بە جۆرێک بەرجەستە کردەوە کە پێویست بە خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی ورد و قوڵ بکات تا لە سەر بنەمای ئەوە تێگەیشتنێکی دروست لە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا دەستەبەر بێت. دۆسییەی ئەمجارەی تەما هەولێکە لەو پێناوەدا.

راپۆرتی زانیاری




چاوپێکەوتن


وتار


چۆن لە ڕووداوی ١٦ی ئۆکتۆبەر بڕوانین؟

blog-1
16 Oct

ڕووداوی ١٦ی ئۆکتۆبەر وەک بابەتێکی هەستیار و ئاڵۆزی مێژووی هاوچەرخی کورد، نووسین و قسەکردن لە بارەیەوە بەرپرسیارێتی گەورە دروست دەکات، هەر بۆیە لە ڕووی ڕۆژنامەوانیشەوە دەستبۆبردنی کارێکی ئاسان نییە. تەما لەم دۆسییە تایبەتەدا هەوڵیداوە بە خستنەڕووی شیکاری و بۆچوونی شرۆڤەکاران و چاودێڕان لە بارەیەوە، دەرفەتێکی هەرچەند بچووک بۆ نزیکبوونەوە لە ڕاستییەکانی ئەو ڕووداوە بڕەخسێنێت.

راپۆرتی زانیاری




چاوپێکەوتن


وتار


پەتای باڵباڵێن و لێکترازان لە حزبەکانی هەرێمی کوردستاندا

blog-1
16 Aug

دۆسییەی تایبەت بە (پەتای باڵباڵێن و لێکترازان لە حزبەکانی هەرێمی کوردستاندا)، لە چەند گۆشە نیگایەکەوە رەهەندەکانی ئەم بابەتە شیکار دەکات. پسپۆڕان و ئەکادیمی بواری سیاسەت؛ زەمینەکان، خەسار و لێکەوتەکان، هەروەها دەرئەنجامەکانیان لەم دۆسییەدا هەڵسەنگاندووە.

راپۆرتی زانیاری




چاوپێکەوتن


وتار